روداوێكی هاتوچۆ روویدا و منداڵێك گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

‌دیمەنێک لە روداوەکە

وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و روداوێكی هاتوچۆ له‌ نزیك بینای دادگای نوێی سلێمانی رویدا و به‌هۆیه‌وه‌ منداڵێك بریندار بوو.

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی باڵاویكرده‌وه‌ كه‌ روداوه‌كه‌ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبیل له‌ جۆره‌كانی مەرزیە -تەكسی -كامری -بیكاشۆ  لەنزیک دادگای نوێی سلێمانی ڕویدا.

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ به‌هۆی روداوه‌كه‌وه‌ مندالێكی تەمەن ساڵ برینداربووه‌ و گەیەندراوه‌تە نەخۆشخانە.


PM:10:02:06/11/2019






ئه‌م بابه‌ته 1932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت