عادل عهبدولمههدی بڕیاریدا سهرجهم دهرچوانی پهیمانگاكانی راهێنانی نهوت دابمهزرێنێت
عادل عەبدولمەهدی
وێستگه نیوز ـ
سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی سەرجەم دەرچوانی پەیمانگاکانی راهێنانی نەوت بۆ ساڵەکانی 2018 و 2019 لەگەڵ دامەزراندنی هەزار کەس وەک توێژەری کۆمەڵایەتی.
عادل عەبدولمەهدی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتی تەواوی داوەتە وەزیری نەوتی عیراق بۆ دەمەزراندنی تەواوی دەرچووانی پەیمانگای نەوت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بریاریانداوە بۆ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەزار کەس دابمەزرێنن بۆ ئەوەی وەک توێژەری کۆمەڵایەتی لە دامودەزگاکاندا کار بکەن.
باسی ئەوەشیکردووە، بڕیاریانداوە بە جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی تایبەت بە بواری کارەبا، بۆ ئەمەش دەسەڵاتی تەواویان داوەتە لیژنەی پێداچوونەوەی گرێبەستەکانی تایبەت بە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەیەکە شەپۆلێکی ناڕەزایی شەقامی عیراقی گرتووەتەوە و بەهۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە بەسەدان کەس کوژراون و برینداربوون، حکومەتیش چەند هەنگاوێکی خێرای ناوە وەک جێبەجێکردنی پڕۆژە چاکسازی و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران کە هەرچەندە داواکارییەکان گۆڕدراون بە ئاڕاستەی بەرپرسانی باڵای حکومەت و داوای دەستلەکارکێشانەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق دەکەن.
هــ. ر
PM:04:15:06/11/2019
ئهم بابهته 3292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت