روسیا بە دووری دەزانێت لەگەڵ ئەمریكا لە بارەی سوریا بگەونە رێككەوتن

‌سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا

وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی روسیا بە گومانە لەوەی لەگەڵ ئەمریكا سەبارەت بە دۆخی باكوری سوریا بگەنە رێككەوتن.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشكرایكرد كە هیچ هەست نزیكی رێككەوتنی نێوان ولآتەكەی و ئەمریكا ناكات و دۆخەكە بە باش تنابینێت.

لاڤرۆڤ باسی لەوەش كرد كە ئەو رێككەوتنەی لە سوچی روسیا لە نێوان پۆتین و ئەردۆغان ئیمزا كرا لە بواری جێبەجێ كردندایە.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی روسیا لە دوای ئەوە دێت كە وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایكرد تا ئێستا دوو جار هێزی هاوبەشی روسی و توركی لە سنورەكانی كۆبانێ گەڕاون بە سنوری نێوان توركیا و سوریادا.

د.ح
 


PM:02:07:05/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت