نرخی دۆلار زیاتر به‌رزبوه‌وه
وێستگه نیوز ـ
نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عیراقی روو له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات و پەرلەمانتارێکیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بانكی ناوه‌ندی رۆژانه بڕێكی دیاریكراو دۆلار ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عیراقی به جێگیری بمێنێته‌وه.
وتیشی: "پێده‌چێت ئه‌مڕۆ و دوێنێ بانكی ناوەندی بڕێكی كه‌متری دۆلاری ئه‌مریكی خستبێته بازاڕه‌وه، بۆیه نرخی دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه".
شوان هادی له نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عیراقی بۆ ئه‌و دۆخه‌ی به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ده‌وام په‌كی كه‌وتووه‌و زۆرینه‌ی فه‌رمانگه‌كان بایكۆتیان راگه‌یاندووه.
وتیشی: "نازانین بانكی ناوه‌ندی دۆلار ده‌خاته بازاڕه‌وه یان بڕێكی كه‌متر له چاو رۆژانی ئاسایی ده‌خاته بازاڕه‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ش ناڕوونی لای كۆمپاناكانی ئاڵوگۆڕی دراو دروستكردووه و وایكردووه نرخی دۆلار به‌رده‌وام روو له به‌رزبوونه‌وه بكات".
نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، کەمێک پێش ئێستا 100 دۆلار بەرانبەر بە 123 هەزار دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەکرا.
AM:11:30:05/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 17780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت