تورکیا ژمارەی ئەو داعشانەی ئاشکرا کرد کە لە زیندانەکانیدان
وێستگە نیوز-
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، نزیکەی 1200 چەکدار و ئەندامی رێکخراوی داعش لە زیندانەکانی تورکیادان، وتیشی، "ئەو داعشانەی خەڵکی تورکیا نین بۆ وڵاتەکانیان دەنێرینەوە".
سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە کردنەوەی خولێکی راهێنان بۆ پۆلیسەکانی ئەنقەرە ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، نزیکەی 1200 چەکدار و ئەندامی داعش لە زیندانەکانی تورکیادان و ئەوانەی خەڵکی وڵاتانی دیکەن دەیاننێرنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
ئاماژەی بەوەش کرد، 287 ئەندامی داعش کە لە نێوانیاندا ژن و منداڵ هەن لە ماوەی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی کانیاوی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی فورات دەستگیرکراون.
راشیگەیاند، لە ئێستادا حکومەت بەشێکیان رەوانەی بەردەم دادگا دەکات و دواتر بەپێی بڕیاری دادگا هەندێکیان دەچنە زیندانەوە و هەندێکیشیان دوای ناردنیان بۆ ناوەندی تایبەت رەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
ش . ر
PM:06:10:04/11/2019
ئهم بابهته 3040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت