چوار بەرنامە یارمەتیت دەدەن ئالودەی مۆبایلەکەت نەبیت


وێستگە نیوز-
خەڵکێکی زۆر لە جیهاندا ئالودەی مۆبایلەکانیان بوون و کاتێکی زۆری رۆژەکەیان لەگەڵ مۆبایلەکانیان بەسەردەبەن.

لەم دواییانەدا چەند ئەپڵیکەیشنێک دانراون کە یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن کە ئالودەی مۆبایلەکانیان بوون و ئالودەبوونیان کەمدەکاتەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ کە یەکێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بەرهەمهێنانی مۆبایلە لەم دواییانەدا چەند بەرنامەیەکی لە مۆبایلی ئایفۆندا جێگیرکردووە کە بەکارهێنەر ئاگادار دەکاتەوە لەوەی رۆژانە چەند کاتژمێر مۆبایلەکەی بەکاربهێنێت یاخود ئەو  ماوەیە دیاریدەکات کە بەرنامەکانی تێدا بەکارهێناوە.

بە هەمانشێوە ئەوانەی مۆبایلەکانیان سیستمی ئەندرۆیدە واتە گالاکسی و هواوی و جۆرەکانی دیکەی مۆبایلی ئەو سیستمە بەکاردەهێنن چەند بەرنامەیەک یارمەتیان دەدات لە ئالودەبوون بە مۆبایلەکانیان دوور بکەونەوە. 

 
لیستی ئەو بەرنامانە:

Post Box
ئەم بەرنامەیە هەموو ئەو ئاگاداری و نامانە کۆدەکاتەوە کە بۆ مۆبایلەکە دەنێردرێن لە ماوەی رۆهەکەدا ئەمەش یارمەتی بەکارهێنەر دەدات لە کاتێکی دیاریکراودا سەیری نامە و ئاگادارییەکان بکاتەوە نەک بەردەوام سەیری شاشەی مۆبایلەکەی بژکات.

Morph
ئەم بەرنامەیە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات مۆبایلەکانیان بەپێی دۆخ و شێوازی دیاریکراو رێکبخەن.

Desert Island
لە رێی ئەم بەرنامەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت زیاتر لە پێنج پرۆگرامی پێئویست دیاریبکات کە رۆژانە پێویستی پێیانە و پرۆژرامە ناپێویستەکان بسڕێتەوە.

Unlock Clock
ئەم بەرنامەیە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات ژمارەی ئەو جارانە هەرژمار بکات کە مۆبایلەکەی تێدا بەکاردەێنێت و بیری دەخاتەوە پێویستە بەشێوەیەکی کەم مۆبایلەکەی بکاربهێمێت.

ش . ر 

 


PM:03:08:26/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 13792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو