قوباد تاڵه‌بانی: زه‌مینه‌ بۆ چاكسازیی ریشه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌

‌قوباد تاڵەبانی و جۆن ویلیکس

وێستگه‌ نیوزـ

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق تاوتوێی چۆنێتی بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی چاكسازییان لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا کرد جەختیان لەسەر چاكسازی ریشەیی كردەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2019، جۆن ویلیكس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئەركە فەرمییەكانی سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كرد.

لە دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی رەوشی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی شیكردەوە و باسی لەوەكرد ئێستا زەمینە هەیە بۆ چاكسازیی ڕیشەیی لە وەزارەتی پێـشمەرگە بەو پێیەی لایەنەكانی بەشدار لە حكومەت ئامادەییان هەیە بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم پڕۆسەیە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا تیشك خرایە سەر پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر و قوباد تاڵەبانی ئامادەیی هەرێمی كوردستانی پیشاندا بۆ یارمەتیدانی سەقامگیری لە عیراق و پشتیوانیکردنی چاكسازییەكان و ڕێككەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستور.


PM:10:28:23/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت