له باره‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
پێوەری زیرەک
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی هاوڵاتییانی گه‌ۆه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، به‌هۆی به‌ستنی ئامێری پێوه‌ری زیره‌كه‌وه هه‌ردوو فیده‌ری 160 و 161 كاره‌بایان نابێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئاگاداری دانیشتوانی به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر هەردوو فیده‌ری (160 و 161) سبەینێ پێنجشەممە پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: بەوهۆیەوه له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی بۆ پێنجی ئێواره كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
PM:06:13:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت