پۆلیسی سلێمانی..ژه‌نراڵی پایز كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه شاعیر و نوسه‌ر (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) ناسراو به (جه‌نراڵی پایز) له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی هه‌ڵواسیووه و خنكاوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به (جه‌نه‌ڕاڵی پایز) پیشه شاعیر‌و نوسه‌ر كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه كه ناوبراو له‌ڕێی خۆهه‌ڵواسینه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: له‌ئێستادا ته‌رمی شاعیر‌و نوسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری، به‌مه‌به‌ستی پشكین و ئه‌نجامدانی توێكاریی. هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمڕه‌وه په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان دووساڵ پێش ئێستاش ناوبراو هەوڵی خۆکوشتنی داوە بەڵام هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ری نه‌گرتووه، دواجار ئەمشەو شاعیری ناوداری سلێمانی محەمەد عومەر عوسمان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
محەمەد عومەر عوسمان كێیە؟
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی 1957 لە گەرەكی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایكبووە، خوێندی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواو كردووە.
ژەنەڕاڵی پایز، لەسەرەتای لاوێتییەوە دەستی بە كتێب خوێندنەوە كردووە لە ساڵی 1975 دەستی كردووە بەنوسینی شعر و بڵاوكردنەوەی.
محەمدە عومەر عوسمان خاوەنی یەك كۆبەرهەمە بەناوی (لە غوربەتا)، لەغوربەتا دوو ماستەر لەسەر شێعرەكانی وەرگیراوە لە چوار نامەی دكتۆرا وەك سەرچاوەی سەرەكی بەكار هاتووە، هاوكات جگە لەوەی شیعیەكانی بۆتە گۆرانی لەلایەن زۆرێك لە هونەرمەندانەوە، بۆ چەندین زمانی جیا وەڕگێڕدراون.
PM:09:36:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت