كەم خەوی و پەیوەندیەكانی بە سستبوونی لایەنی سێكسی


وێستگە نیوز-
زانست كەم خەوی بەستۆتەوە بە تووش بوون بە فشاری خوێن، لاوازی بەرگری مرۆڤ، هەروەها زیادبوونی كێش، تێكچوونی دۆخی دەروونی، هەستكردن بە نائومێدی، بەرزبوونەوەی بە مەترسی نەخۆشی شەكرە، جەڵدەی دڵ، هەروەها تووش بوون بە شێك لە جۆرەكانی شێرپەنجە، جگە لەوەی زیانێكی گەورە بە لایەنی سێكسی مرۆڤ دەگەیەنێت.


لە توێژینەوەیەكی نوێدا كە گۆڤاری "تەندروستی سێكسی" لەسەر چوار هەزار ژن و پیاو ئەنجامیداوە كە تەمەنیان لە سەرتا و ناوەڕاستی شەست ساڵیدایە، دەركەوتووە كە كەم خەوی كاریگەری هەیە لەسەر پیاو و لە دورستبوونی لاوازی چووك، هەروەها كەم بوونەوەی هەست و وروژاند ئارەزووی ژنان بۆ سێكس.

بە پێی لێكۆڵنەوەكان 45% دانیشتوانی زەوی خراپی تەندروستیان بەهۆی كەم خەویەوەیە، هەروەها لە هەر سێ كەس یەك كەس لەئەمریكا بەهۆی كەم خەوییەوە دەناڵێنن.

بە پێی زانست پێویستە مرۆڤ حەوت بۆ نۆ سەعات لە شەو رۆژێكدا بخەوێت، هەروەها ئەو ژوورەی تێدایە پێویستە بەر لە 10 خولەك لە خەو كۆمپیەر و تەلەفزیۆن تێدا ئیش نەكات، خەوتنیش لە شوێنێكی تاریكدا پێویستە تا خەوێكی باشت هەبێت.

بۆ ئەوەی خەوێكی تەندروستت هەبێت پێویستە شەوان زوو بخەویت، هەروەها خۆشۆردن و كتێبخوێندنەوە سوودێكی باشت پێدەگەیەنێت بۆ ئەوەی زوو خەوت لێبكەوێت.

 


PM:05:21:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو