مریا‌م چووه ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه
وێستگه نیوزـ
مریا‌م فارس، خانمه گۆرانیبێژی لوبنان وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ركه‌ی و منداڵه‌ی له‌ناو خۆپیشانده‌ران بڵاوكرده‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، مریا‌م فارس، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی له‌گه‌ڵ دانی متری و منداڵه‌كه‌یدا ده‌ركه‌وت، هه‌رچه‌نده مریا‌م روخساری مێرده‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی شاردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه به‌شداره له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له 17ی ئه‌م مانگه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌ی ساز ده‌كرێت.
مریا‌م له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیووه: "بۆ داهاتوویه‌كی باشتر.. لوبنان راده‌په‌ڕێت"، له ستۆرییه‌كه‌شی چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی: ئه‌مڕو له دڵمه‌وه دڵخۆشم، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌ست ده‌كه‌م لوبنانیه‌كان یه‌ك ریزن به‌بێ تایه‌فه‌گه‌ری و به‌بێ حزبه‌كان".
PM:11:17:21/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 10536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت