پۆلیسی كۆیە رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌نگۆی هه‌ڵاتنی كارمه‌ندێكی خۆی بڵاوكردوه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كۆیه رایگه‌یاند ئه‌و كارمه‌نده‌ی وا بڵاوكرایه‌وه هه‌ڵاتووه، ئێستا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ره.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رای گشتی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه رایگه‌یاند: لەهەندێک لاپه‌ڕه و ئەکاونتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایە کارمەندێكمان به‌ناوی (ش.ک.ع) لەبنکەی پۆلیسی گرتن و گواستەوەی کۆیە هه‌ڵاتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه راگه‌یاندووه ناوبراو بانگهێشت کرابوو بۆ بنکەی پۆلیسی تەق تەق، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وترێت هه‌ڵاتوه.
پۆلیسی كۆیه دڵنیاییشی دا له‌وه‌ی كه ئێستا كارمه‌نده‌كه له‌لای هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كۆیه به‌نده و هه‌ڵنه‌هاتوه.
PM:08:36:21/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت