تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای دهۆك 24 ملم باران باریووه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ پارێزگای دهۆك 24 ملم باران باریوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: ‌دوای دروستبونی گۆرانكاری له‌ كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، له‌ كاتژمێر 9ی به‌یانی تا 6ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ‌ له‌ سنوری پارێزگای دهۆك بارانبارین به‌رێژه‌ و ئاستی جیاجیا تۆمار كراوه.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌‌ زۆرترین رێژه‌ له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك باریوه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ی 24.9 ملم بووه‌، له‌ ئاكرێش 18.6 ملم و له‌ ئامێدی 6.8 ملم له‌ كانی ماسی 0.2 ملم باریوه‌.

كه‌شناسی ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ بارانبارینه‌كه‌ سنوری پارێزگای سلێمانیشی گرتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌رێژه‌یه‌كی كه‌متر له‌ چاو پارێزگای دهۆك، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 7.0 ملم باریوه‌، له‌ ماوه‌ت 16.2 ملم و له‌ دوكان 3.2 ملم و له‌ بازیانیش 4.6 ملم باریوه‌. 


PM:08:18:21/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو