وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا گەیشتە سعودیە



وێستگە نیوز-
مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو گەیشتە عەرەبستانی سعودیە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز ، ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی 10 ی 2019 مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ئەڤغانستانەوە  بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێکەوتووە.

چاوەڕوان دەکرێت وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی سعودیە گفتوگۆ بکات و هاوکات لەگەڵ ئەو هێزە ئەمریکیانەش کۆببێتەوە کە لە سعودیە بوونیان هەیە.

سەردانەکەی مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ سعودیە یەکەم سەردانیەتی بۆ ئەو وڵاتە دوای وەرگرتنی پۆستی وەزیری وەزیری بەرگری ئەمریکا لە 24 ی تەمموزی ئەمساڵ.




PM:07:23:21/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت