سه‌رحه‌د قادر داوایه‌كی پۆلیسی كه‌ركوكی ڕه‌تكرده‌وه
سه‌رحه‌د قادر
وێستگه نیوز-
وه‌فدێكی پۆلیسی كه‌ركوك به‌نوێنه‌راَیه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ولێریانكرد، ئه‌گه‌رچی داوای بینینی سه‌رحه‌د قادر و هاورێكانیان كردبوو تاوه‌كو ڕاسته‌وخۆ داوایان لێ بكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام ڕه‌تیانكردبۆوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌پۆلیسی شاری كه‌ركوك، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه دوێنێ وه‌فدێكی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی شاری كه‌ركوك كه له‌نێویاندا نوێنه‌رانی به‌رێوبه‌رایه‌تییه یاساییه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوكی تیادابوو سه‌ردانی شاری هه‌ولێریانكردبوو بۆ كۆتایی هێنانی كێشه‌ی سه‌رحه‌د قادر به‌رێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی شاری كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رو پۆلیسی تری شاره‌كه كه به‌هۆكاری ریفراندۆمی 25 ئه‌یلولی 2016 سزادران و له‌پۆسته‌كانیان دورخرانه‌وه، له‌وانه‌ش سه‌رحه‌د قاددر بڕیاری ده‌ستگیركردنی درا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌پۆلیسی شاری كه‌ركوك به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه دوێنێ له‌كاتی سه‌ردانی وه‌فده‌كه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم داواكراوه سه‌رحه‌د قادر و هاورێكانی ببێنن، به‌ڵام ئه‌وان "ره‌تیانكردۆته‌وه بیانبینین ووتویانه به‌و شوێوه‌یه‌ی ئه‌وان نه‌ك ناگه‌ڕێینه‌وه به‌ڵكو هه‌ر ناشیان بینین".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كێشه‌ی سه‌رحه‌د قادر به‌رێوبه‌ری پۆلیسی شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ چه‌ند كێشه‌یه‌كی تر پێكه‌وه گریدراون له‌وانه دانانی پارێزگاری كه‌ركوك و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه سه‌رحه‌د قادر و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌دوای ریفراندۆم سزا دراون و پێیانوایه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت چونكه پۆلیسی كه‌ركوك بێ ده‌سه‌ڵاته‌و توانای چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها وتی"ئه‌م ئه‌فسه‌رانه داوا ده‌كه‌ن به‌هه‌مان پۆسته‌كانی جارانیان بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و سزایانه‌ش هه‌ڵگرن كه به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه له‌سه‌ریان دروستكراوه".
رۆژی 30/08/2018 جارێكی دیكه نوسراوی ده‌ستگیركردن بۆ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ده‌كرا.
به‌پێی نوسراوه‌كه كه وێنه‌یه‌كی لای وێستگه نیوز پارێزراوه، ئاماژه به ناوی سه‌رحه‌د قادر و پله‌كه‌ی و پیشه‌كه‌ی و شوێنی نیشتنه‌جێبونی دراوه و له به‌شی تۆمه‌ته‌كه‌یدا هاتووه: "جۆری ئه‌و تاوانه‌ی كردویه‌تی: به‌شداریكردنی له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
نوسراوه‌كه ناوی ئه‌و مادده یاساییه‌شی هێناوه كه ده‌ستگیركردنی سه‌رحه‌د قادر ده‌یگرێته‌وه كه مادده‌ی 29یه له یاسای سزادانی هێزه‌كانی ئاسایی ناوخۆ به ژماره 14ی هه‌مواركراوی ساڵی 2008.
له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، به‌رپرسانی به‌غدا به‌چه‌ندین جۆر سزای به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منیی پێشوی كه‌ركوكیان داوه و له پۆسته ئیدارییه‌كان لایان بردون و به‌رپرسی عه‌ره‌ب و توركمانیان خستوه‌ته شوێنه‌كانیان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین جار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه ده‌ركردوه.
رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و شاری كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان ئەنجامدرا و بەپێی ئەنجامەكانیش 93%ی دەنگی بەڵێَ بوو، بەڵام دواتر حكومەت و پەرلەمانی عیراق ژمارەیەك بڕیاریان لە دژی كوردستان دەكرد و ئێوارەی رۆژی 29-9-2017 گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆكەخانەكان راگیران.
لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017، هێرشی هێزە عیراقییەكان بۆ كەركوك و ناوچە جێ ناكۆكەكانی هەرێم ده‌ستی پێكرد و دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شاری كه‌ركوك و دووزخورماتوو و داقووقیان كۆنترۆڵ كرده‌وه و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر بینای پارێزگای كه‌ركوك داگرت و ئاڵای عیراقیان له شوێنی هه‌ڵكرد.
رۆژی سێشه‌ممه17-10-2017 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له مه‌خمور، گوێر، شه‌نگال، سنونێ، باشیك به‌نداوی موسڵ كشانه‌وه و هێزه عیراقییه‌كان چوونه ئه‌و ناوچانه، هاوكات هێزه عیراقییه‌كان چوونه ناو خانه‌قین و جه‌له‌ولا و ئاڵای عیراقیان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌ڵكرد.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 20-10-2017 هێزه عیراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی چوونه نێو شارۆچكه‌ی پردێ كه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوكه و دوا ناوچه‌ی ئه‌و پارێزگایه بوو كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا بوو، به‌وشێوه‌یه‌ش سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان له ده‌ستی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌مان و چوونه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق.
PM:04:29:21/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 75120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت