ئه‌مڕۆ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌كی تر دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زات و فه‌رمانگه‌كان و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی راگه‌یاند، بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، كاره‌با، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، دەزگای مین مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەردەگرن.
وەک لە خشتەکەدا ئاماژەی پێدراوە، رۆژی سێشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ئه‌م وه‌زاره‌تانه مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی 2019، وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
رۆژی چوارشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و رۆژی پێنجشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.
هــ. ر
AM:08:45:21/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت