سه‌رۆك حزبێكی فه‌ره‌نسا: پێشنیاز ده‌كه‌م توركیا له‌ ناتۆ ده‌ربكرێت

‌مارلین لۆپان

وێستگه‌ نیوزـ

خانمه‌ سه‌رۆكی حزبی گردبونه‌وه‌ی نیشتمانیی راستڕه‌وی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه‌ باشترین وه‌ڵام بۆ هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر باكوری سوریا، ده‌ركردنی ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌ رێكخراوی ناتۆ.

مارلین لۆپان، خانمه‌ سه‌رۆكی حزبی گردبونه‌وه‌ی نیشتمانیی راستڕه‌وی فه‌ره‌نسا به‌ ئێزگه‌ی RC1ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند: توركیا پێوه‌ره‌كانی ئه‌ندامێتیی له‌ رێكخراوی په‌یمانی ناتۆ پێشێلكردوه‌ و باشترین وه‌ڵامیش بۆ ئه‌و پێشێلكارییه‌، ده‌ركردنی ئه‌نقه‌ره‌یه‌ له‌ رێكخراوه‌كه‌.

هاوكات ره‌خنه‌ی توندوتیشی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا گرت كه‌ هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ نه‌بووه‌ كه‌ له‌ رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستی به‌ هێرشكردن بۆسه‌ر كوردانی باكوری سوریا كردووه‌.

له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڵوێستیان نواندوه‌ كه‌ به‌ سیاسه‌تی مۆڵه‌تی فرۆشتنی چه‌ك به‌ توركیا بچنه‌وه‌.


PM:09:40:20/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت