هەسەدە: لەمڕۆوە هیچ شەڕڤانێكمان لە ناو شارۆچكەی سەرێ كانی نییە



وێستگە نیوز-

هێزەكانی سووریای دیموكرات پاش كشانەوەی هێزەكانیان لە سەرێكانی، ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەڵێت"لەمڕۆوە هیچ شەڕڤانێكمان لە ناو شارۆچكەی سەرێ كانی نییە".

كینۆ كبریل، وتەبێژی فەرمی هەسەدە، لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە لەبارەی كشانەوەی هێزەكانیان لەسەرێ كانی ڕایگەیاند"لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئاگربەستی كاتی بۆ كردەوە سەربازییەكان لەگەڵ لایەنی توركیی و بە ناوەندگیری ئەمەریكا، ئەمڕۆ هێزەكانمان سەرێ كانیان بە تەواوی بەجێهێشت".

پاش كشانەوەی شەڕەڤانانی هەسەدە لە سەرێكانی، وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند، ئەوان لەنزیكەوە چاودێری كشانەوەی ئەی هێزانە دەكەن لەماوەی 120 كاتژمێردا.


PM:08:36:20/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت