خوشكێكی لانه: ئامانج خوشكه‌كه‌م و منداڵه‌كه‌ی كوشتووه
گۆڕی لانەو منداڵەکەی
وێستگه نیوز ـ
خوشكێكی لانه له سه‌ر گۆڕی خوشكه‌كه‌ی رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه لانه و منداڵه‌كه‌ی له لایه‌ن ئامانج بابانييه‌وه "كۆمه‌ڵ كوژ" كراون، ده‌شڵێت، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی تۆمار ده‌كه‌ن كه بكوژی خوشكه‌كه‌یانی كردووه‌ته پاڵه‌وان.
ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان لە شەوی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیاندا لە شاری سلێمانی بە کوژراوی دۆزرانەوە.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی، "ئەو بەڵگانەی لەبەردەستیاندان، دەریدەخەن کە رووداوی گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی، خۆکوژی بووە".
هه‌ر ئه‌مڕۆ بنەماڵەی لانە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیان پشتڕاست كرده‌وە و له‌سه‌ر گۆڕی لانه‌و منداڵه‌كه‌ی رایانگه‌یاند، "ئامانج بابانی بكوژی كچەكەیان و مناڵەكەیەتی".
خوشكی لانە محەمەد ئەمڕۆ یەكشەممە لەدوای سەردانی ستافی كەناڵی كوردسات بۆ سەر گۆڕی لانە محەمەد، لەلێدوانێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند: "به‌داخه‌وه ده‌بێت دان به راستییه‌كی تاڵ و به ئازاردا بنێین كه لانه‌ی خوشكم و جگه‌رگۆشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئامانج بابانییه‌وه كوژران".
راشیگه‌یاند: "له‌مڕۆوه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كه ناڵی ئێن ئاڕ تی تۆمار ده‌كه‌ین كه بكوژی خوشكه‌كه‌مانی وه‌ك پاڵه‌وان نیشانداوه".
PM:12:41:20/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 69396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت