حكومه‌تی عیراق مه‌رجی خۆی بۆ وه‌رگرتنی داعشه‌كانی سوریا راگه‌یاند

‌داعشە دەستگیرکراوەکان

وێستگه‌ نیوزـ

پسپۆڕێكی نزیك له‌ حكومه‌تی عیراق هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داعشه‌كانی سوریای له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه‌ عیراق ده‌یه‌وێت به‌پێی یاساكانی خۆی ئه‌و داعشانه‌ دادگایی بكات.

فازل ئه‌بو ره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی و نزیك له‌ ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق رایگه‌یاند: مه‌رجی سه‌ره‌كیی حكومه‌تی عیراق بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و داعشانه‌ی له‌لای هێزه‌كانی سوریای دیموكراتن، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌غدا ده‌یه‌وێت به‌پێی یاساكانی عیراق دادگاییان بكات.

راشیگه‌یاند كه‌ به‌غدا دادگاییكردنی ئه‌و داعشانه‌ به‌پێی یاسای دادگاكانی ئه‌وروپا ره‌تده‌كاته‌وه‌ و تا ئه‌و مه‌رجه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرێت، داعشه‌كان وه‌رناگرێت.

نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدان كه‌ له‌ چوار گرتوخانه‌ی گه‌وره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

داعشه‌كان سه‌ربه‌ وڵاتانی جیاجیان و تائێستا به‌غدا هه‌زار و 550 چه‌كداری له‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وه‌رگرتوه‌ و گفتوگۆكانیش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وانی دیكه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.


PM:09:44:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت