بنەماڵەی كاوە گەرمیانی سكاڵا لەسەر د.بەهرۆز جاف تۆمار دەكەن


وێستگە نیوز-
پاش ئەوەی د.بەهرۆز جاف وتەبێژی سەنتەری ئێل بەگی جاف، كوژرانی كاوە گەرمیانی بۆ كێشەی كۆمەلآیەتی گێڕایەوە بنەماڵەی ئەو رۆژنامەنوسە بە توندی وەلآمی دەدەنەوە و "بە بێ ئاگا" ناوی دەبەن، هەروەها سكالآی یاسایشی لەسەر تۆمار دەكەن.

د.بەهرۆز پێشتر لە پۆستێكدا كە لە تۆڕی كۆمەلآیەتی فەیسبووك كردبووی دەڵێت لەماوەی ٢٨ ساڵی پاش ڕاپەڕیندا تەنھا یەک رۆژنامەنووس لەدەڤەری سلێمانیدا، لەکەلار، کوژراوە، ئەوەش بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووەو دادگا بڕیاری لەسەر داوەو بکوژ حوکمدراوەو ئێستا لەزینداندایە".

لە بەرامبەردا بنەماڵەی كاوە گەرمیانی رۆژنامەنوس پەیامێکیان بلآو كردۆتەوە و تێدا دەڵێن "جەنابی دکتۆر لایەنی کەم ھێندە بێ ئاگای با ھیچ نەبێت کەمێک لەخەوی غافڵ بەئاگات بھێنینینەوە، بەھرۆز ئەگەر لەقیمەی غافڵیدا ئەژیت ئەوە ئاستی مەعریفەی جەنابتان.. ھیچ نەبێت تۆزێک بیری بڵاوت کۆکەرەوە بڕۆ مێژوی (کاوە گەرمیان)ی و پیشەکەیو پەیامەکانی هۆكاری تیرۆرکردنی بخوێنەوە ".

لە پەیامەكەی بنەماڵەی كاوە گەرمانیدا هاتووە كە "کاوە لەماوەی کاری ڕۆژنامەوانیدا چەندین جار سزای ماددی و سزای یاسای بەسەردا سەپێنراوە ئایە دەزانیت لەشەقامدا لە نێو بازاڕدا لەپێش چاوی ھەمواندا لەپێش زومی کامێرا بە دەزگا ئەمنییەکانتانیشەوە سێ جار بەس لوتی شکێنراوە.

لە كۆتایدا بنەماڵەی كاوە گەرمیانی ئاشكرایدەكەن كە سكالآی یاسایی لەسەر د.بەهرۆز جاف تۆمار دەكەن.

دەقی پەیامی بنەماڵەی كاوە گەرمیانی بۆ دكتۆر بەهرۆز جاف:

پەیامێک لەخانەوادەی کاوە گەرمیانییەوە..

پاش ئەوەی د. بەھرۆز لەواڵی خۆیەوە پۆستێکی لەسەر ئارامی سلێمانی کردوە.، ناوی شەھیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی وەک نمونەیەک کە ڕۆژنامەنوس بوە لە ڕابردودا کوژراوە ئەوەش لەبەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە،بەپێویستی دەزانین وەڵامێکمان بۆڕای گشتی و تەواوی ئەو عەوامانە ھەبێت دەیانەوێت بە خوێنی (کاوە گەرمیان)یەوە نان و پیازێكی چەور بخۆن.

ئەرێ جەنابی دکتۆر لایەنی کەم ھێندە بێ ئاگای با ھیچ نەبێت کەمێک لەخەوی غافڵ بەئاگات بھێنینینەوە، د. بەھرۆز ئەگەر لەقیمەی غافڵیدا ئەژیت ئەوە ئاستی مەعریفەی جەنابتانە!!!بیرتان تەسکە وبێلۆژیک قەرارئەدەیت.؟ بەڵام ھیچ نەبێت تۆزێک بیری بڵاوت کۆکەرەوە بڕۆ مێژوی (کاوە گەرمیان)ی و پیشەکەیو پەیامەکانی هۆكاری تیرۆرکردنی بخوێنەوە .،

ئەوکات ھیچ نەبێت ماف بەخۆت بدە تابتوانی ناوی پیرۆزی کاوەت بەزاردا بێت.، گەر لەئاستی حەق لاڵن گەر ڕاستی بەدی ناکەن گەر گۆش کراون بێدەنگبن لەگەیاندنی راستی .،

بەڵام چۆن دێیت ھەڵسەنگاندن بۆ تیرۆرکردنی (کاوە گەرمیان)ی دەکەیت دەزانیت کاوە چۆن دەژیا.، دەزانیت کاوە چۆن تیرۆر كرا؟ئایە دەزانیت کاوە چەند شێوازی جیاواز ھەڕەشەو مەترسی لەسەر ژیانی بوو دەزانیت کاوە لەماوەی کاری ڕۆژنامەوانیدا چەندین جار سزای ماددی و سزای یاسای بەسەردا سەپێنراوە ئایە دەزانیت لەشەقامدا لە نێو بازاڕدا لەپێش چاوی ھەمواندا لەپێش زومی کامێرا بە دەزگا ئەمنییەکانتانیشەوە سێ جار بەس لوتی شکێنراوە بەدەر لەبەرکەوتەی جەستەی ھەمو ئەمانە بەتەقریری توبی بۆت دەسلمێنین دەزانیت کاوەبە ئێستاشەوە دەیەھا سکاڵای لەئەنجامی ھەڕەشەی بەرپرسەباڵاکانی یەکێتی لە دادگایە.، دەر ئەنجام بەو ھەمو لێدان وسزا مادی و یاساییانە کاوەتان پێ ڕانەوەستێنرا تادواجار ٥_١٢_٢٠١٣. بە دەست و پلانی ڕەشی مافیاکان کاوەتان تیرۆرکرد .، ئایە پێش ئەوەی ئەوە بڵێیت کاوە بە ھۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە کوژراوە زانیوتە ھیچ ڕێکارێک نەما تابتوانن کاوە لە ئاشکراکردنی گەندەڵی فەزاحەتی بەرپرسە دڕندەئاساکانی یەکێتی ڕاگرن تیرۆەکردن دوا چارەنوس بو بۆ ئەوەی کاوە بوەستێنن ھەر لەترسنۆکی بچوکیتان لەبەرامبەر نوکی قەڵەمەکەی کاوەو زومی کامێراکەی ئەو چەپەڵییەتان لەدەست ھات .، ئایە دەزانیت مانگێک پێش ئێستا سکاڵای شەھیدی کاوە لەسەر بەرپرسێکی ئەمنی لەگەرمیان ھاتۆتە سەرەوە ئەی جەنابی دکتۆر ئەمە دەلالەت لەچ دەکات ئێمە لێرەوە پێت دەڵێین بە دەیەھا بەڵگە بۆت دەسەلمێنین کاوە گەرمیانی لەچوارچێوەی ئیتیكی ڕۆژنامەوانی تیرۆرکراوە زەڕەیەک بەڵگەت ھەیە بۆ سەلماندنی قسەکانت کە کاوەگەرمیانی بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تیرۆرکراوە وەرە بۆ ئێمەو بۆ یاساو پاشان ڕای گشتی بیسەلمێنە دەنا ھەر کەسایەتییەک بیەوێت بەناوی کاوە ناوبانگ بۆ خۆی پەیدا بكات ڕێگەی پێ نادەین وسەری داوێتی لەبەرد .

تێبینی دوسبەی سکاڵا لەسەر ناوبراو تۆماردەکەین..

خانەوادەی رۆژنامەنووسی تیرۆر كراو
شەهید(كاوە گەرمیانی)

 


PM:01:15:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت