تره‌مپ: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا ژیانی كورده‌كانی رزگار كرد
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا بۆ راگرتنی شه‌ڕ له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، ئه‌نجامێكی گه‌وره‌یه و رێككه‌وتنه‌كه‌ش ژیانی كورده‌كانی سوریای رزگار كرد.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ولایه‌تی ته‌كساس رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی رویدا ئه‌نجامێكی گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌مان ده‌ستكه‌وت كه خه‌ونمان پێوه ده‌بینی، ئێستا ده‌توانین هێزه‌كانمان بگه‌ڕێنینه‌وه وڵات و داعش‌یش كۆنتڕۆڵ بكه‌ین.
تره‌مپ وتی: ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو لایه‌ك بكه‌م، سوپای كورد ده‌كه‌م، ئه‌وانیش به‌م چاره‌سه‌رر زۆر دڵخۆشن، چونكه به‌ڕاستی ژیانی ئه‌وانیشی رزگاركرد و ئێمه‌ش به‌رامبه‌ریان كارێكی گه‌وره‌مان كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوپای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاشی كرد و وتی: ئه‌ردۆغان هاوڕێمه، منیش دڵخۆشم كه له‌و ناوچه‌یه توشی كێشه نابم له‌گه‌ڵیدا، به‌ڕاستی ئه‌ردۆغان سه‌رۆكێكی گه‌وره‌ی توند و به‌هێزه، ئه‌ردۆغان كارێكی راستی كرد و ستایشی ده‌كه‌م.
تره‌مپ راشیگه‌یاند كه هێشتا ده‌رگا بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مریكا كراوه‌یه كه پلانی بۆ دانراوه 13ی مانگی داهاتوو ئه‌نجامی بدات.
PM:09:37:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت