ژان لودریان: بارودۆخەكە لەبار نیە لەرووی ئەمنییەوە بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق



وێستگە نیوز-
وەزیری درەوەوەی فەرەنسا جەخت لەوە دەكاتەوە، هێشتا داعش كۆتایی نەهاتووە و هۆكاری سەردانەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا درەنگانێكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/10/2019 لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، (ژان لۆدریان) وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، پەیامی پشتگیری سەرۆكی وڵاتەكەی بۆ كورد پێیە و ئاماژەی بەوەش دا، ئەو تاوەكو ئێستا حەوت جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوە.

لودریان ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا داعش كۆتایی نەهاتووە و هۆشداریشی دا لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێم و بەغدا و ناوچەكە و بەنالەبار وەسفی كردو ووتی"بارودۆخەكە لەبار نیە لەرووی ئەمنییەوە بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق و ناچەكەش بەگشتی".

وتیشی"بەردەوام دەبین لەدیدارەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەڵسەنگاندنی دۆخەكەشمان كردوە، بۆیە دەبێت وڵاتانی هاوپەیمان كۆببنەوە تا بزانن گەیشتونەتە چ قۆناغێك، چونكە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا ناسەقامگیری لەناوچەكە دروست كردوە".

هاوكات هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە وڵاتانی هاوپەیمانی كرد شەڕ لە سوریا ڕابگرن و ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ وەزیری دەروەی فەرەنسادا بارودۆخی هەرێم و عیراق و ناچەكەیان تاوتوێكردوە.


PM:08:19:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت