دادوەرێكی ناسراوی كورد لەسەر "خۆكوژی" ئامانج و لانە و منداڵەكەیان هاتە دەنگ



وێستگە نیوز-
دادوەرێكی ناسراوی كورد لەبارەی گەیسی گیانلەدەستنی هەردوو رۆژنامەنوس (ئامانج بابانی و لانە محەمە) و منداڵەكەیان، بەپێوەری یاسایی رونكردنەوە دەدات و ئاماژە بەوە دەكات، ناكرێ سەرجەم كەیسەكە ناو بنرێ خۆكوژیی.

قوبادی جەلیل زادە، دادوەری ناوسراوی باشوری كوردستان لەبارەی كەیسی گیانلەدەستدانی (ئامانج بابانی و لانە محەمەد) و منداڵەكەیان و دواتریش ڕاگەیەنراوی پۆلیسی سلێمانی لەوبارەیەوە دەپرسێت ئایا كەیسی بابانی و هاوسەرو كۆرپەكەیان ، خۆكوژییە!؟ و دەڵێت"ئەوەی من لە شاشەی كەناڵەكانەوە بینیم،  بەرپرسێكی بەڕیوە بەرایەتی ئاسایشی سلێمانی باسی دەكات، ناكرێ سەرجەم كەیسەكە ناو بنرێ خۆكوژیی".

دەشڵێت"بەپێی روداوەكە، (وەك ئەوان باسی دەكەن) ئەوا دوو كەیسە، نەك یەك، یەكەمیان (گوایە) ئامانج بابانی، تەقەی لە ژن و منداڵەكەی كردبێ و هەردووكی كوشتبن- هۆكارەكەی نادیارە، ئەمەیان دەكەوێتە ناو بازنەی كوشتنی بەئانقەست، كە یا ئەوەتا سوور بوەو نەخشەی بۆ كێشاوە، یان ئەوەتا هەڵچوونێكی كاتیی بووەو دەرئەنجام هەردووكی كوشتوون، ئەمە دەكەوێتە بەر حوكمی مادەی (406) لەیاسای سزادان".
جەلی زادە دەشڵێت"كەیسی دوەم: خۆ كوشتنی ئامانجە، كە (گوایە)  فیشەكێكی بە سەری خۆیەوە نابێت و لەئەنجامدا گیانی لەدەست دابێت، خۆكوشتن، لەیاسای سزای عیراقی دا، هیچ تاوانێك دروست ناكات چونكە تاوانكار و تاوانلێكراو لە خودی تاكە كەسێكا كۆدەبنەوەو ناكرێ لێك جودا بكڕینەوە".

ئەو دادوەرە ئەوەش روندەكاتەوە، هەردوو كێشەكە بەپێی یاسا دادەخرێن و دەڵێت"یەكەمیان، لەبەر ئەوەی تاوانكار، گیانی لەدەست داوەو رەفتاری یاساییش لەگەڵ مردوودا ناكرێت، كەیسی دوەمیش وەك وتمان، ئەسڵەن تاوان نییە بەپێی یاسای سزای عیراقی".

قوبادی جەلی زادە ئاماژە بەوەش دەكات، ئەم رووداوە بە دوو فایلی جیا دەبێ بخرێتە بەردەمی دادوەری لێكۆلینەوە و ناكرێ تێكەڵ بكرێن و ناو بنرێت خۆكوژی! و دەشڵێت"ئەم  روون كردنەوەی من لەبەر رۆشنایی روونكردنەوەكەی بەرپرسی ئاسایشی سلێمانییە وە نوسراوە، ئیدی نازانم گەر لە پشت پەردەوە شتێكی دیكەی پێچەوانەی ئەوە هەبێت".

لەكۆتایی رونكردنەوەكەشیدا، قوبادی جەلی زادە، داداوەری ناسراوی باشوری كوردستان دەڵێت"بەهەرحال كارەساتێكی دڵتەزێنە، روحی دووهاوسەرەكەو پەپوولەكە شاد".


PM:05:44:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 9940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت