وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر



وێستگە نیوز-

ئیوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/10/2019، جان ئیف لۆدیان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.

لەبارەی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی فەرەنساوە، نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە تێیدا ڕایدەگەیەنێت، (قوباد تاڵەبانی) پێشوازی لە جان ئیف لۆدریان و شاندی یاوەری كرد كە بەسەردانێك گەشتنە هەرێمی كوردستان و بڕیارە بەشداریی كۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی فەرەنساو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، بڕیاريشە لەم سەردانەیدا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لە هەرێمی كوردستان لەبارەی پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئەنجام بدات و هاوكات (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت ئامادەی ئەو كۆبوونەوەیەش ببێت كە لەنێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی میوانی فەرەنسی بەڕێوە دەچێت.


PM:04:49:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت