مەسرور بارزانی: ئامادەین لەسەر بنەمای دەستور لەگەڵ حكومەتی عیراق بگەینە ئەنجام



وێستگە نیوز-

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەپێی دەستور لەگەڵ حكومەتی عیراق دەگەنە ئەنجام و ئاماژە بەوەش دەكات، هەرێمی كوردستان لەگەڵ ناوچەكانی دەورووبەر بەراود ناكرێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە 17/10/2019، لەمیانی دانانی بەردی بناغەی ئەندەرپاسەكانی شاری دهۆك، (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەگوژمەی 540 ملیۆن دۆلار خزمەت گوزاری پێشكەشی هەرێمی كوردستان دەكەن و ئەوەش هەلی زیاتری كار كردن دەڕەخسێنێت.

بارزانی باسیلەوەش كرد، پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ حكومەتدا قەیرانەكان تێپەڕێنن و جەختیشی لەوە كردەوە، هەرێمی كوردستان لەگەڵ ناوچەكانی دەورووبەر بەراورد ناكرێت.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوەی خستەڕوو، ئەوان بەپێی دەستور لەگەڵ بەغدا دەگەنە ئەنجام و ووتیشی" هەوڵی تەواو دەدین بۆ چارەسشەر كردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا".



PM:03:52:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت