سەرۆکی هەرێم و لایەنە سیاسیەکانی هەرێم کۆبوونەوە



وێستگە نیوز- 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کەسی یه‌كه‌می لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر  بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کەسی یەکەمی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه‌.

بەپێی زانیارییەکان پرسی سەرەکی ناو کۆبوونەوەکە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بووە.

هاوکات بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکە بە گشتی پرسێکی دیکەی ناو کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بووە.




AM:11:36:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت