خشتەی ئەمڕۆی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە


وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2019ی بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت.

تا ئێستا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، دارایی، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌گه‌ڵ وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی دابه‌شكراوه‌.


AM:10:39:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 8560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت