حكومەتی عيراق 61 بەرپرسی لە كارەكانیان دوور خستەوە

‌ئەنجومەنی وەزیرانى عيراق

وێستگە نیوز-
بە پێی بەڵگەنامەیەك، حكومەتی عيراق 61 بەرپرسی لە كارەكانیان دوور خستۆتەوە لە چوارچێوەی ئەو چاكسازییەی لە سەر داواكاری خۆپیشاندەران دەستی پێكردووە.

لە بەڵگەنامەیەكدا كە سۆمەریە نیوز بلآوی كردۆتەوە لەسەر بڕیاری لیژنەی دیوانی بە ژمارە "199"ی ساڵی 2019ی ئەنجومەنی وەزیران و بە پێی حوكمی ماددەی هەشتەم لە یاسای خزمەتگوزاری مەدەنی ژمارە 29ی ساڵی 1960، ئەنجومەنی وەزیران لە كۆوبونەوەی ژمارە 27ی ئاسایی خۆیدا، 61 بەرپرس لە كارەكانیان دوور خرانەوە كە ناوەكان بە "نەجم عەبد عوەید" دەستپێدەكات و بە "ناسر زاهر كۆتایی پێدێت.

دوور خستنەوەی ئەو بەرپرسانە بەهۆی ئەوە بووە كە هیچ بڕیارێك بۆ دامەزراندنیان وەك بەڕێوەبەری گشتی بۆ دەرنەچووە، لە شوێنەكەشیاندا جێگرەكانیان یاخود كۆنترین كارمەندی فەرمانگەكە دەستبەكار دەبێت، بە كاتی تا ئەو كاتەی وەزیری تایبەتمەند هەڵدەستێت بە پێی بڕیاری وەزارەت پۆستەكە بە كەسی شایستە پڕ دەكاتەوە.

د.ح
 


AM:09:25:16/10/2019








ئه‌م بابه‌ته 2644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو