ئەردۆغان بەرپەرچی ئەمریكا دەداتەوە و راگرتنی جەنگ رەتدەكاتەوە

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا

وێستگە نیوز-

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەلآمی داخوازی ئەمریكا ڕەتیدەكاتەوە شەڕ رابگرێت.

سەبارەت بە داواكارییەكانی ئەمریكا بۆ راگرتنی هێرشەكانی لە سوریا و ئابڵوقەی سەربازی بۆ سەر ولآتەكە لەلایەن دەسەلآتی واشنتۆنەوە، ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند كە ئەوان هیچ گوێ بەو داواكارییەی ئەمریكا نادەن، بەردەوام دەبن لە هێرشەكانیان هەروەها هیچ باكیشیان نییە لەو سزایانەی دەسەپێنرێن بەسەریاندا.

سەرۆكی توركیا لە بارەی چوونی سوپای حكومەتی سوریا بۆ شاری مەنبەج رایگەیاند كە هەنگاوێكی خراپ نییە بەلآم نابێت چەكدارەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەو ناوچەیەدا بمێنن تا مانی ئەوانیش لەو ناوچەیە ئێمە هێرشەكانمان بەردەوام دەبێت.

د.ح
  


AM:08:35:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو