بەڕێوەبەرێتی خۆسەری رۆژئاوا: زیاتر لە 275 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ئاوارە بوون



وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرێتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 275 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ئاوارەبوون و ئاماژە بەوەش دەکات " لەناو ئاوارەکاندا زیاتر لە 70 هەزار منداڵ هەیە".

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندووە، لەوکاتەی تورکیا لە هەفتەی رابردووەوە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە زیاتر لە 275 هەزار کەس ئاوارە بوون کە 70 هەزاریان منداڵن.

پێشتریش رێکخراوەکانی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون هۆشداریان دابوو لەوەی نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە ناوچە سنورییەکان ژیانیان لە مەترسیدایە.

چالاکوانانیش ئاماژەیان بەوە کردووە، " سوپای تورکیا بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای کوردستان) کردووەتە ئامانج و ئەمەش وایکردووە ژیانی هەزاران کەس لە مەترسیدا بێت.

ماوەی شەش رۆژە سوپای تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووەو  بەهۆی هێرشەکانەوە چەندین کەس کوژراون و برینداربوون، سەدان هەزار کەسیش ئاوارەی ناوچەکانی دوور لە شەڕ بوون.
 


PM:05:32:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو