وته‌بێژی هەسەدە بكوژی هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف و نۆ هاوڵاتی مه‌ده‌نی رۆژئاوای كوردستانی ئاشكرا کرد


وێستگە نیوز- 
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، بكوژی هه‌فرین خه‌له‌ف و نۆ هاوڵاتی مه‌ده‌نی رۆژئاوای كوردستانی ئاشكرا کرد. 

مسته‌فا بالی، وتەبێژی هەسەدە له‌ تویتێكدا نوسیویەتی، "حاتم ئه‌بو شه‌قرا نۆ هاوڵاتی مه‌ده‌نی رۆژئاوای كوردستانی به‌ چه‌كی ئێم فۆڕه‌كه‌ی كوشتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش بكوژی هه‌ڤرین خه‌ڵه‌فی سه‌رۆكی پارتی داهاتووی سوریاشه‌".

له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ مستەفا بالی نوسیویشیەتی، "حاتم ئه‌بو شه‌قرا پێشتر یه‌كێك بووه‌ له‌ چه‌كداره‌كانی رێكخراوی قاعیده‌ و ئێستاش له‌ ریزی سوپای به‌ناو نیشتیمانی سوریایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ پشتگیریان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و هێزه‌ بانگه‌شه‌ی ئاشتی و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات.






PM:02:53:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 15648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت