بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی نهتهوهیهكگرتووهكان دەکات
ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان روو لە زیادبوون دەکات
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کودستان رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 275 هەزار هاوڵاتی مهدهنی ئاوارەبون، کە 70 هەزاریان منداڵن.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی رای گشتی کردوە رایگهیاند، "دوای تێپەڕبوونی حەوت رۆژ بەسەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانییان دۆخی مرۆیی بەرەو خراپی دەچێت و زۆرینەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کارەکان وەستاندوە و کارمەندەکانیان کشاندوەتەوە".
بهڕێوهبهرایهتی خۆسهر ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانەوە تا ئەمڕۆ 275 هەزار کەس لە ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی و دەوروبەری ئاوارەبون کە نزیکەی 70 هەزاریان منداڵان و ژمارەیەکی زۆریش بریندار پێویستیان بە دەرمانی پێویست هەیە، بەڵام بنکە پزیشکیەکان لە کارکردن وەستاون".
بهڕێوهبهرایهتی ئیدارهی خۆسهر بانگەوازێکی مرۆیی بەپەلەی ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری عەرەبی دەکات، بەخێرایی پێداویستی پزیشکی، لۆجستی و مرۆیی بگەیەننە ئاوارەکان و بەر لە دروستبونی کارەستی مرۆیی بگرن کە هۆکارەکەی هێرشەکانی تورکیایە.
PM:12:42:15/10/2019
ئهم بابهته 2232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت