ئاژانسی سانا: سوپای سوریا چووه ناو شاری عه‌ین عیسا
وێستگه نیوز ـ
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سانای سه‌ر به حكومه‌تی سوریا بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی چوونه‌ته ناو شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا.
به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا گه‌یشتنه هه‌ردوو ناوچه‌ی ته‌لته‌مه‌ر و ته‌بقا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تی سوریا رێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریا بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی باكووری سوریا و به‌رگرتن له هێرشه‌كانی توركیا.
عه‌ین عیسا، یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه له ئامانجه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی سوپای توركیادایه.
PM:12:01:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت