ڤاتیکان: ئەوەی لە سوریا روودەدات گەورەترین کارەساتی مرۆییە

‌ماریو زیناری، باڵیۆزی ڤاتیکان لە دیمەشق

وێستگه‌ نیوز ـ
ماریو زیناری، باڵیۆزی ڤاتیکان لە دیمەشق رایگەیاند، ئەوەی لە سوریا روودەدات گەورەترین کارەساتی مرۆییە دوای جەنگی جیهانی دووەم.

پێشتر پاپای ڤاتیکان داوای راگرتنی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیای بۆ سه‌ر باكووری سوریا كرد، هه‌روه‌ك باسی لەو کارەساتە خوێناویەش کرد کە تووشی هاوڵاتیانی بێتاوان دەبێتەوە و ئاوارە ده‌بن، زۆرێک لەوانەش خێزانی مەسیحین.

پاپای ڤاتیکان داوای هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووه‌، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی کە هەوڵ بدەن ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیە رابگرن و گفتۆگۆ بکەن بۆ ئەوەی بگەن بە چارسەرێکی گونجاو.


AM:11:49:14/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت