وێستگه نیوز-
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له توركیاوه سوپای ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامن له كۆكردنه‌وه‌ی هێز و ناردني بؤ سنورةكاني سوريا پاش ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه وه‌ك پێویست به‌ره‌و پێش بچن.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، هێزێكی دیكه‌ی سوپا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ره‌و سنوره‌كانی سوریا نێردراون بۆپشتیوانی ئه‌و هێزانه‌ی كه ئێستا له شه‌ڕدان له گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
هاوكات توركیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه "تا ئێستا 174 چه‌كدرای یه‌په‌گه‌یان كوشتووه"، له به‌رامبه‌ردا یه‌په‌گه باس له‌وه ده‌كات كه توانیویانه له چه‌ند لایه‌كه‌وه سوپای توركیا بشكێنن و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك تانك تێكبشكێنن، رێگریشیان كردووه له به‌ره‌وپێش چوونی سوپای توركیا.
PM:10:00:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوه‌ته‌وه