پۆلیسی ڕاپەڕین: ئەو هاوڵاتییەی لە قەڵادزێ‌ خۆی سوتاند باری دەروونی ناجێگیر بووە



وێستگە نیوز-
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەكی تەمەن 29 ساڵ لەماڵەكەی خۆیدا ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و خۆی سوتاندوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی خۆسوتاندنی ئەو هاوڵاتییەوە ڕایگەیاند، كاتژمێر 7:30 خولەكی ئەمشەو هاوڵاتیەك بەناوی (هـ، ق، ر) لەدایك بووی ساڵی 1990 كە پیشەی كاسبە لە ڕێگەی بەكارهێنانی بەنزینەوە لەماڵەكەی خۆی لە گەڕ‌كی ئاشتی لە شارۆچكەی قەڵادزێ خۆی سوتاندوە.

هاوكات ئەوەش روندەكاتەوە، بە وتەی كەسوكارەكەی باری دەرونی ئەو هاوڵاتییە ناجێگیر بووە و دەڵێت"بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشكی ڕێژەی سوتاویەكەی لەسەروی 60%".

پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت"دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەكەی بەڕێكرا بۆ سلێمانی، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".


PM:08:36:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو