پەكەكە: هەر ماڵێك دەبێتە بنكە و هەر كۆڵانێكیش دەبێتە سەنگەری شەڕ



وێستگە نیوز-

ئەنجوومەنی جێبەجێكاری پەكەكە، لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە داوا لە یەپەگە، یەپەژە و یەژا ستاریش دەكات چالاكییە سەربازییەكانیان لە باكووری كوردستان چڕ بكەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، كەلە كاردانەوەی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان بڵاوی كردۆتەوە جەحت لەوە دەكاتەوە، لەبەرامبەر هێرشە داگیركارییەكانی توركیا هەر ماڵێك دەبێتە بنكە و هەر كۆڵانێكیش دەبێتە سەنگەری شەڕ.
 
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"توركیا دەیەوێت چەتەكانی داعش كە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە، یەپەژە و هەسەدە تێكشكێندران، سەرلەنوێ زیندووبكاتەوە و بەم هێزەش هەڕەشە لە تەواوی جیهان بكات".
 
پەكەكە لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش دەخاتەڕوو، خاكی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەلایە سوپای توركیاوە داگیر دەكرێت، ئەوەی داعش لە 15ـی ئەیلوولی 2014 لەڕێگەی هێرشكردنە سەر كۆبانێ نەیتوانی سەریبخات، ئێستا دیكتاتۆرییەتی ئاكپارتی- مەهەپە كە دوژمنی كورد و مرۆڤایەتین دەیانەوێت سەریبخەن.

ئەو ڕاگەیەنراوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەكاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، بە فەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان دەستیپێكرد.


PM:02:53:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو