نوێنه‌ری رۆژئاوا له هه‌رێم: توركیا هێرشه‌كانی بۆ گرێ سپی و سه‌رێكانی چڕ كردووه‌ته‌وه
گرێسپی.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێمی كوردستان دواین زانیاری له باره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌خاته‌ڕوو و ره‌تیشیده‌كاته‌وه توركیا هیچ ناوچه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵ كردبێت.
مه‌سعود حه‌سۆ، نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دۆخی رۆژئاوای كوردستان زۆر دژواره و سوپای توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده‌و یه‌په‌گه‌و یه‌به‌شه.
وتیشی: "توركیا مه‌به‌ستیه‌تی گرێسپی و سه‌رێكانی كۆنتڕۆڵ بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێرشه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه و شه‌ڕڤانان به‌رگری قورس ده‌كه‌ن".
روونیشكرده‌وه: "هه‌نێ سه‌رچاوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوری باسیان له‌وه كردووه كه له سنووری گرێسپی سوپای توركیا پێنج گوندی كۆنتڕۆڵ كردووه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه".
لە بارەی رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی هێرشەکانی تورکیا، نوێنەرەکەی رۆژئاوای کوردستان لە هەرێم وتی: "ئێمه هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپاو هه‌ر وڵاتێك قسه‌یه‌كی باش بكات به‌رز ده‌نرخێنین، به‌ڵام تا ئێستا له مه‌یدانه‌كه‌دا هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه".
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووری، مه‌سعود حه‌سۆ وتی: "هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێمه‌و حكومه‌تی سوریادا نییه، ئه‌گه‌رچی پێشتر هه‌ندێك هه‌وڵی رێككه‌وتن هه‌بوون به‌ڵام ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان لێنه‌كه‌وته‌وه".
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری سوریا- تورکیا کشاندەوە، لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشی تورکیا دەستی پێکردووە، هەرچەندە روون نییە ژمارەی کوژراوان چەندن، بەڵام بەپێی راگەیەندراوەکانی هەسەدە لانی کەم سێ شەڕڤان و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، هاوکات پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و چوار تانکیان تێکشکاوە.
هێرشه‌كه‌ی توركیا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هــ. ر
PM:02:50:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت