فینلەندا فرۆشتنی چەكی بە توركیا ڕاگرت
وێستگە نیوز-
سەرۆكوەزیرانی فینلەندا، راگرتنی فرۆشتنی چەكی بە وڵاتی توركیا ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەش دەكات، ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازیە دەبێتە هۆی زیادبوونی زیاتری كۆچبەر.
ئەنتی رین سەرۆك وەزیرانی فینلەندا، فرۆشتنی چەكی بە توركیا راگرت و هۆكارەكەشی بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە گەڕاندەوە كە توركیا لە سوریا ئەنجامی دەدات.
هاوكات سەرۆك وەزیرانی فینلەندا ئیدانەی ئەو ئۆپراسیۆنەی توركیا دەكات و دەڵێت"كێشەكان ئالۆزتر دەبێت لە سوریا و ئێمە هەست بە نائارامیەكی زۆر دەكەین كە ئەم ئۆپراسیۆنە كارەساتی مرۆیی لێدەكەوێتەوە".
ئەنتی رین وتیشی"ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازیە دەبێتە هۆی زیادبوونی زیاتری كۆچبەر وە لەسەر یەكێتی ئەوروپایە خۆی بۆ ئامادە بكات".
رین جەختی لەوەش كردەوە، وڵاتەكەی بەهیچ شێوەیەك چەك و تەقەمەنی بە توركیا نافرۆشێت.
ئەو بڕیارەی فینلەندا لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە لۆكمسبورگ كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێ كردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا
PM:02:39:10/10/2019
ئهم بابهته 7140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت