ئەوە ئاشکرا بوو کە ئه‌ردۆغان و تره‌مپ له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا چۆن رێککەوتون
وێستگە نیوز -
گوڵنار ئیبت، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت: "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئامانج و جۆری ئۆپراسیۆنی سه‌ر باكووری سووریا كه ناوی (كانی ئاشتی) لێنراوه، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش".
راوێژكاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مریكی راگەیاندوە: "هه‌ر دوو سه‌رۆك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه چییه و چۆن ده‌بێت لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بووه، رۆژی 13/11/2019 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تره‌مپ و ئه‌ردۆغان له واشنتن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كاریی زیاتر كۆده‌بنه‌وه، یه‌كێك له‌و پرسانه‌شی به وردی باس ده‌كرێت، به‌رپرسیارێتییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه له‌باره‌ی چاره‌نووسی چه‌كدارانی داعش و توركیاش له‌و رووه‌وه بۆچوونی له ئه‌مه‌ریكا نزیكه".
هه‌روه‌ها راشیگەیاندوە، توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن ئه‌و داعشه بیانیانه له ئه‌ورپاوه هاتوون و ده‌بێت بگه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان، له‌و رووه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆچوونمان یه‌كه".
له باره‌ی هه‌ڵوێسته دژ به یه‌كه‌كانی تره‌مپ ئه‌و راوێژكاره‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "سه‌رۆك تره‌مپ به دیاریكراوی نازانێ له هه‌ندێك له تویته‌كانیدا چی ده‌وێت، به‌ڵام پێموایه نیگه‌رانه و ده‌یه‌وێت بزانێت سنووری ئۆپراسیۆنه‌كه چه‌نده و سه‌رنجی ئۆپراسیۆنه‌كه له‌سه‌ر چییه، هه‌ر چه‌نده له چه‌ند لێدوانێكدا پاڵپشتیی توركیا ده‌كات، به‌ڵام به‌شێكی قسه‌كانیشی سیاسه‌تێكی گه‌وره‌ن بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا".
AM:09:50:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 32720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت