له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆی سه‌رخاكی رۆژئاوای كوردستان كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی لێكه‌وته‌وه، چونكه هێزه‌كانی سوپای توركیا تاك لایه‌نانه هێرشی خۆی ده‌ستپێكرد، ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی كاردانه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌ستاندنی پلانه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بوون.
له‌نێو كاردانه‌وه‌كاندا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌په‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد رایگه‌یاند ئیرادەی کورد بە هیچ هێزێک تێکناشکێنرێت وتیشی خوێنی کوردیش وەک خوێنی هەموو مرۆڤێکی ئەمریکی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه "جیهان گەلێک ساڵە قەرزاری کوردە، بەڵام قەرزەكەی لە کاتی خۆیدا نادەنەوە. ئێستا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئەو هێرش و پەلامار و كوشتارەی كە دەکرێتە سەر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، چونكە جگە لەماڵوێرانی، كاولكاری و ئاوارەیی هیچی تری لێ بەرهەم نایەت و تەنها خزمەتكردنە بە داعش كە دوژمنی هاوبەشی هەموو دنیایە.".
ئه‌مشه‌و 9/10/2019 هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌سێ قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینیان ده‌ستپێكردووه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانیش تاوه‌كو ئێستا 10 شه‌هید و 13 بریندار هه‌یه كه سێ له‌شه‌هیده‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
هاوكات به‌رپرسێكی سه‌ربازی هه‌سه‌ده‌س به‌ئاژانسی رویته‌رزی ر ڕایگه‌یاند كه‌له‌ته‌واوی سنوره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا هێزه‌كانیان له‌شه‌ڕدان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له سه‌ره‌تاكانی شه‌ڕه‌كه‌دا 10 شه‌هیدو 13 بریندار هه‌یه كه سیانیان له‌یه‌ك خێزانن و مه‌ده‌نین.
هاوكات ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه كه‌هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌سێ قۆڵه‌وه هێرشیان بۆ رۆژَئاوای كوردستان ده‌ستیپێكردووه.
وەزارەتی بەرگری تورکیائه‌مشه‌و 9/10/2019 رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سووریا دەستپێکرد. ئەوەی تاوەکو ئێستاش هەبووە بەتەنها بۆمبارانی ئەو ناوچانە بووە.