سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان داوای سازكردنی كه‌مپینێكی جه‌ماوه‌ری ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا ده‌كات كه‌مپینێكی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوان دژی له‌شكركێشییه‌كانی توركیا ساز بكرێت.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك داوای ئه‌و كه‌مپینه‌ی كردوه‌ و ره‌وه‌ندی كوردیشی له‌ وڵاتان هانداوه‌ خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ ساز بكه‌ن.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوسیویه‌تی:‎داوای دەست پێکردنی کەمپینی جەماوەری بەرفراوا ئەکەین هەم بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بەو داگیرکاریەو هەمیش بۆ پشتگیری مادی و مەعنەوی گەلەکەمان لە رۆژئاوا. 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نوسینكه‌كه‌یدا عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ده‌ڵێت: "داواش لە رەوەندی کوردی ئەکەین بە هەمو شێوازێکی مەدەنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕن و یارمەتی خێرا بۆ رۆژئاوا کۆبکەنەوە."

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی سوپای وڵاتەكەی ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستپێكردوە و ئاماژە بەوەش دەكات، فڕۆكەكانی توركیا ناوەندی سەربازیی سەرێكانیێ یان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرد.

هاوكات بەرپرسانی توركیاش ئەوە دەخەنەڕوو، ئۆپەراسیۆنەكەی وڵاتەكەیان لەژێر ناوی (كانی ئاشتی) بە هیۆرشی ئاسمانی دەستی پێكردوە. 


PM:10:43:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو