وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له سوریا ناكه‌ینه ئامانج
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا به‌ڵێنیدا له هێرشه‌كانیدا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌كاته ئامانج.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئۆپراسیۆنی "كانیی ئاشتی" كاتژمێر چواری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستپێكردوه و به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، مافی توركیایه دژی "تیرۆر" بجه‌نگێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه كه ئۆپراسیۆنه‌كه ته‌نها هاوشێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی "قه‌ڵغانی فورات و چڵه زه‌یتون، تیرۆرستان و مۆڵگه و حه‌شارگه و جبه‌خانه و چه‌ك و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌یان ده‌كاته ئامانج".
راشیگه‌یاندوه كه هێزه‌كانی توركیا ره‌چاوی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و شوێنه‌واره مێژویی و ئایینه‌كان و ژێرخانی ئابوری و سه‌ربازانی وڵاتانی هاوپه‌یمان ده‌كه‌ن و نایانكه‌نه ئامانج.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی سوپای وڵاتەكەی ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستپێكردوە و ئاماژە بەوەش دەكات، فڕۆكەكانی توركیا ناوەندی سەربازیی سەرێكانیێ یان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرد.
هاوكات بەرپرسانی توركیاش ئەوە دەخەنەڕوو، ئۆپەراسیۆنەكەی وڵاتەكەیان لەژێر ناوی (كانی ئاشتی) بە هیۆرشی ئاسمانی دەستی پێكردوە.
PM:08:51:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت