رێكخەرێكی گردبونەوەكە: داواكارم هاوڵاتیان بەشداری گردبونەوەكە بكەن
وێستگە نیوز-
بڕیارە كاتژمێر 8ی ئەمشەو، بەشێك لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی لە دژی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، گردبوونەوە ئەنجام بدەن.
رێكخەرێكی گردبونەوەكە بە (وێستگە نیوز)ی ڕاگەیاند"دوای ئەو هێرشانەی سوپای توركیا كردیە سەر رۆژئاوای كوردستان كاتژمێر 8ی ئەمشە و لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەین".
ئەو رێكخەرە جەختی لە پێویستبوونی ئامادەیی هاوڵاتیان كردوە و وتی"بەراستی دۆخەكە پێویستی بەئامادەبوونی هەموو كوردێكە بە بەبێ جیاوازی، ئێمە دەمانەوێت پشتیوانی بۆ كەسوكارمان دەربڕین لە رۆژئاوای كوردستان، بۆیە داوا دەكەم هاوڵاتیان بەدەم داواكەمانەوە بیێن و بەشداری گردبونەوەكە بكەن".
ئێوارەی سەرۆككۆماری توركیا دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات ڕاگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنەش كاردانەوەی نێو دەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.
PM:07:41:09/10/2019
ئهم بابهته 2712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت