توركیا؛ بۆردومانی عەین عیسا، گوندەكانی ئێن ئەروس، تل فەندەرو سوێلا دەكات



وێستگە نیوز-

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا، ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەست پێكردوە و لەو چوارچێوەیەشدا هێرشی ئاسمانی بۆسەر چەند ناوچەك ئەنجامدا.

فرۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا، لەمیانی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی كە سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە ئەمڕۆ بۆسەر هەرێمەكانی باكورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕیگەیاند، هەریەكە لە شارۆچكەی (عەین عیسا، گوندەكانی ئێن ئەروس، تل فەندەرو سوێلا-ی) سەربە سەرێكانی 3 جار بۆردوومان كردوە.

هاوكات میدیاكانی نزیك لە پەكەكەش ئەوە دەخەڕوو، دوای بۆردومانی ئەو ناوچانە لە ئێستادا گوندەكانی دەوروبەری ناوچەی دێرك و گوندی سێگركا لەدەوروبەری شاری قامیشلۆ بۆردوومان دەكرێت.


PM:05:48:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت