ئەردۆغان: یەكپارچەیی خاكی سووریا دەپارێزرێت



وێستگە نیوز-

سەرۆككۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە رێی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی یەوە یەكپارچەیی خاكی سووریا دەپارێزرێت و تەواوی گەلی ناوچەكە لە چنگی تیرۆر رزگار دەكەن و ئاماژە بەوەش دەكات، ئۆپەراسیۆنەكە دژی رێكخراوەكانی داعش و پەكەكە-یەپەگە لە باكووری سووریا وە دەكرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی نیمچە فەرمی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە وتویەتی"ئامانجمانە رارەوی تیرۆر كە هەوڵ دەدرێت لە باشووری سنوورەكەماندا دروست بكرێت، لەناوبەرین و ئاشتی خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەكە بهێنین، لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتیی-ەوە هەڕەشەی تیرۆر لەسەر وڵاتەكەمان لەناودەبەین".

هاوكات جەختی لەوەش كردۆتەوە، لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی-یەوە لەو ناوچە ئارامەی دروستی دەكەن تیایدا پەنابەرانی سووریا دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.


PM:04:43:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو