حكومهتی ههرێم داوا له وهبهرهێنهران دهكات دهست به پڕۆژهكانیان بكهنهوه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێندەران و وەبەرهێنەران ئاگادار دەکاتەوە لەماوەی یەک مانگدا پڕۆژە تەواو نەکراوەکانیان دەستپێبکەنەوە، ئەگەرنا مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا بەڵێندەران و وەبەرهێنەران ئاگادار دەکاتەوە لەماوەی یەک مانگدا دەستبکەنەوە بەکارکردن لەو پڕۆژانەی کەبەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر وەبەرهێنەرێک لەماوەی یەک مانگدا دەست بەکارکردن لەپڕۆژەکان نەکاتەوە ئەوا مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، چەند ساڵێکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێک لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان راگیراون و ئەوەش بوەتە جێگەی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان.
PM:03:59:09/10/2019
ئهم بابهته 1576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت