سەرۆكایەتی كۆماری توركیا: دەبێت یەپەگە لە نێوان خۆبەدەستەوەدان و شەڕ یەكێکیان هەڵبژێرێت
فەخرەدین ئاڵتن
وێستگە نیوز-
فه‌خره‌ددین ئاڵتن سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، لە وتارێکیدا كە بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی نوسیویەتی باس لەوە دەكات پەیەدە دەبێت خۆی بەدەستەوە بدات یان ڕوو بەڕوویان ببنەوە.
بە وتەی ئاڵتن تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامیدا ره‌زامه‌ندی نیشانداوە له‌سه‌ر پێدانی رابه‌رایه‌تیکردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به توركیا.
ئەو بەرپرسە باڵای توركیا ئەوەشی راگەیاندووە كە ''له رۆژانی داهاتوودا ده‌بینین كه چه‌كدارانی یه‌په‌گه دوو بژارده‌یان هه‌یه: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه به‌بێ دواكه‌وتن ته‌سلیم ده‌بن، یاخود گوێ له فه‌رمانده‌كانیان ده‌گرن كه ده‌ڵێن رووبه‌ڕووی سه‌ربازانی تورك ده‌بنه‌وه".
ئاڵتن ئاشكرایكردوە ئه‌ردۆغان مانگی رابردوو له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ورده‌كاری پلانی ''ناوچه‌ی ئارام''ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند ''ئه‌گه‌ر له نێوان رووباری فورات و سنووری سووریا-عێراق ناوچه‌یه‌كی ئارام به قوڵایی 32 كیلۆمەتر دروست بكرێت، پێشبینی ده‌كه‌ین دوو ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا خۆبه‌خشانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر سنووری باشووری ناوچه‌ی ئارام بگه‌یه‌نرێته دێرزور-ره‌ققه، ئه‌وا ئه‌و ژماره‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئه‌ورووپاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ره‌نگه بگاته سێ ملیۆن''.
PM:01:26:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت