ئێران مانۆڕی سەربازی لە سنوری تورکیا ئەنجامدا
وێستگە نیوز-
سوپای ئێران لە گوندەواری پارێزگای ئورمیە باکووری رۆژئاوای ئێران نزیک سنووری لەگەڵ تورکیا و عێراق، مانۆرێکی ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە سوپای ئێران لە ئینتەرنێت بڵاویکردۆتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی سوپای ئێران لە گوندەواری پارێزگای ئورمیە لەسەر سنوور لەگەڵ تورکیا-عێراق و بە دروشمی ''یەک ئامانج، یەک فیشەک'' مانۆڕێکیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مانۆڕەکە بە پاڵپشتی هەلیکۆپتەر و یەکەکانی پیادەی پشکنین ئەنجامدراوە.
پێشتر ئەنجامدانی مانۆڕێکی لەو شێوەیە بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکرابوو، هیچ زانیاریەکیش بڵاونەکراوەتەوە دەربارەی وادەی تەواو بوونی مانۆڕەکە.
PM:12:04:09/10/2019
ئهم بابهته 3828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت